من و تۆ هێندە لێک جیاواز بووین و ئەو جیاوازییەش هێند بۆ هەردوولامان پڕ مەترسی بوو کە ئەگەر کەسێک بیویستبا وەزعی ئێمە (من منداڵێکی بچووک و لاواز کە هێواش هێواش خەریکە پێدەگات و تۆش پیاوێکی زۆر بەهێز و پێگەیشتوو)، پێشبینی بکات کە لە داهاتوو چیی لێدێت، دەگەیشتە ئەو بڕوایەی کە تۆ بە ئاسانی من دەخەیە ژێر پێلەقە و وردم دەکەیت بە جۆرێک کە تەنانەت ئێسقانێکیشم لێ بە جێ نامێنێتەوە! کەچی وای لێ نەهات چونکە کردەوە و جوڵانەوەی زیندەوەران پێشبینی ناکرێت.
الجمعة، 15 ديسمبر 2023
الأحد، 10 ديسمبر 2023
ڕۆماننووس...
زۆرجار ڕۆماننووس دەبێتە هونەرمەندێکی بێبەها، هۆکاری بێبەهاییەکەشی ئەوەیە لە جێی ئەوەی هەوڵ بدات هاوکێشەکە هەڵبگەڕێنێتەوە، هەوڵ دەدات ژیان و شتەکان و مرۆڤەکانیش وەک ئەو وێنەیە لێبکات کە لە خەیاڵی خۆیدا دەخولێتەوە، بۆیە ژیان و شتەکان و مرۆڤەکان دەبن بە بنەڕەتێک بۆ ئەو وێنەیەی کە پێویستە لە خەیاڵدا بێت.
بەڵام ئایا کێ دەتوانێت بە متمانەوە نێوەندگیری بکات و بڕیار بدات کە كام کۆمەڵە ڕاستەقینەیە و کام کۆمەڵە وەهمە؟كاترین...
کاترین!
شاکانی لای ئێمە هەرگیز لە شاکانی ئێوە ناچن. هەموو پیاوێک لای ئێمە شایەکە بۆ خۆی، ڕووبەری دەسەڵاتی ئەو شایانەی ئێمە هێندە بچووکە، کە وەک ئاودەستخانەی چایخانە و هۆتێلەکان بە تەنیشت یەکەوەن. ئەو شا گچکانە لە ژنەکانیان دەدەن، قژیان ڕادەکێشن، بەسەر منداڵاندا دەنەڕێنن و ناچاریان دەکەن بە زگی برسی بخەون، لەبەرئەوەی خواردنەکەیان لەبەردەم میوانە ورگنەکانیانا دادەنێن!بەڵام کاتێک دەچنە خزمەت ئەو شایانەی کە لە خۆیان گەورەترن، لەسەر ئەرزەکە دەکەونە سەر چۆک و خۆڵی ژێر پێیان ماچ دەکەن. ئامادەن هەموو شتێ بکەن بە مەرجێ زەردەخەنەیەکی بچووک لەو شا گەورانەوە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
پیری
بۆ شوێنەکانی منداڵیم گەڕامەوە، بۆ شەقامی لۆگۆف و شەقامی سۆفا و باخچەی لۆکسمبۆرگ.
لەناکاو مەیخانەی بازار سەرنجی ڕاکێشام و باپیرەمم بیر هاتەوە کە جارجار یاوەری دەکردم بۆ ئەوێ، لە ساڵی 1913 لە تەنیشت یەکەوە لەسەر کورسی دانیشتین و هەمووان سەیریان دەکردین وەک ئەوەی هاوەڵمان بن، داوای کوپێکی گەورە لە بیرەی کرد و بۆ منیش داوای کوپێکی بچوک، هەستم دەکرد کە ئازیزم..ئێستا کە لە پەنجا ساڵیدام، بەداخەوەم بۆ ڕابردوو...
دەرگای مەیخانەکەم کردەوە و داوای کوپێکی بچووکم کرد لە نزیک مێزی چەند کچێکی گەنجی جوان کە بە پەرۆشەوە قسە دەکەن و ناوم دێنن. یەکێکیان گووتی:
"ئۆی، پیربووە، بەڵام ئەوە گرنگ نییە، من سی ساڵی تەمەنم دەبەخشم بۆ ئەوەی ببمە هاوسەری"
زەردەخەنەیەکی خەماویم بۆ کرد و بە زەردەخەنەیەکی سەرسوڕماوەوە وەڵامی دامەوە و هەستام و ون بووم...
-لە "الکلمات"ـی سارتەرەوە...
هەولێر و هەولێرییەكان
-لە ڕووی جیۆگرافییەوە (هەولێر) وەک هەر شارێکی تر لە گۆڕاندایە و ناکرێت وەک زۆنێکی چەسپاو سەیری بکەین. تاکوو حەفتاکانیش (هەولێر) تەنیا قەڵات و دەوروبەری قەڵاتی دەگرتەوە. (هەولێری) تەنیا بۆ (تورکمان) بەکاردەهات. لە هەشتاکان ئەو تێگەیشتنە گۆڕانی بەسەردا هات. لە نەوەدەکانەوە گۆڕانی تر و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە زۆر گەورەتر بەسەر جیۆگرافیای ئەو شارەدا دێن. پرسیار ئەوەیە چۆن (حەمەئەمین) دەتوانێت لە ڕێگەی جیۆگرافیاوە (هەولێری) دەستنیشان بکات؟
-ئایا هەولێر هەمان پێکهاتە و سیمای سۆسیۆلۆجییانەی جارانی هەیە؟ نەوەیەک لە ڕاپەڕینەوە لەو شارە لە دایک بووە و ئێستا تەمەنی لە سەرووی هەژدەوەیە. کە دایک و باوکی لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسییەکانەوە لە شارەکانی ترەوە، بە تایبەتی لە (سلێمانی)ـیەوە بۆی هاتوون. کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر لە ماوەی ئەو بیست ساڵەدا ڕوویان لە (هەولێر) کردووە و تێیدا نیشتەجێ بوونە. زمانی قسەکردنی ڕۆژانەی (هەولێر) هەرگیز ئەوەی جاران نییە. پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە تەواوی گۆڕاون، کە ئەمە باسێکی سەربەخۆیە و مەبەستم نییە بچمە ناو وردەکارییەکانیەوە، بەڵام دەپرسم ئایا (هەولێر)ـی جارن، نەک هەر خۆی، بەڵکوو شوێنەواریشی ماوە؟
٭ئەو کتێبە وتارێکی ڕەخنەیی کاروان عومەر کاکەسوورە کە چەند ساڵ پێش ئێستا سەبارەت بە وتارێکی ئیسماعیل حەمەئەمین کە لەبارەی حەڤدەی شوبات و هەولێرەوە نوسیوویەتی. هاوڕێیانی ڕێگە لە کتێبێکدا چاپیان کردووەتەوە، لێرە جگە لەو پەرەگرافانەی کتێبەکە پێم خۆش بوو لینکی وتارەکەی ئیسماعیل حەمەئەمینیش لەگەڵ ئێوەدا هاوبەشی پێبکەم بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر لەسەر بابەتەکە:
هاوڕێیانمان
لە نێوان کانی و سەرابدا پەی بە جیاوازیی تینووێتی نەبردووە
من بۆ ئەو کەسە دەگریم
کە بیرکردنەوە گەورە سیاسییەکەی
وەک جگەرەیەکی نیوە کێشراو لە کەسێک وەرگرتووە
کە لە چەمانەوەکانی جەستەی ڕووتی ژنێکدا
بە دوای دیموکراسییەتدا دەگەڕێ
لەم شۆرەزارە تاڵەدا کاتێ دیموکراسی هەڵە دەکات
ئێمە دەبێ گۆڕستانگەلی تازەمان هەبن
هیچ کەس، تەنانەت باوکی منیش مافی ئەوەی نییە بڵێ:
پشت چاوی هاوڕێیانمان برۆیە.
خاك
زمان چییە جگە لە ئامرازێك؟
ناچاربووین هەریەکەمان لە شارێکدا بژین، هەوڵماندا لە ڕێگەی نامە گۆڕینەوەوە بەسەر ئەو جیابوونەوە زۆرەملێیەدا زاڵبین. ئەو بێگومان بە عەرەبی نامەی بۆ دەنووسیم، بەڵام من بەداخەوە بە فەڕەنسی بۆم دەنووسی. هەندێکجار جۆرج گاڵتەی لەگەڵدا دەکردم و دەیگووت: "تۆ تەنها لە ڕێگەی چەند ڕستەیەکی بیانییەوە گوزارشت لە خۆشەویستیی نیشتیمانەکەت دەکەیت"، منیش بە جۆرە توڕەبوونێکەوە وەڵامم دەدایەوە: "دواجار زمان چییە جگە لە ئامرازێک"...
الجمعة، 8 ديسمبر 2023
پوختەی "پوختەی 50 كتێبی گرنگی دەروونزانی"
ستیڤن پینکەر دژی (بیرۆکەی پەڕەی سپی)ـی جۆن ستیوارت میل دەوەستێتەوە کە ناوەڕۆکەکەی بریتییە لەوەی: "مێشکی مرۆڤ هیچ پێکهاتەیەکی بۆماوەیی نییە، دەکرێ بەهۆی کۆمەڵگا و خواستی خۆمان شێوەی پێ ببەخشرێت" کە پشتیوانی لە "ویستی ئازاد" یان ئەوەی کە "هەموو مرۆڤ یەکسانن، دەتوانن دواجار بگەنە هەمان دەرئەنجام" دەکات.
پینکەر دژی جۆن ب. واتسۆنیش دەوەستێتەوە کە لە کتێبی ڕەفتارناسی-Behaviorism دەڵێت گوایە ئەگەر بێت و دەرزەنێک منداڵی ساوای بخەنە بەردەست، دەتوانێت چۆنی بوێت ئاوا شێوەیان پێ ببەخشێت. پینکەر دەڵێت: "مێشکی مرۆڤ هەرگیز ناکرێت وەک پەڕەیەکی سپی بێت، لەبەرئەوەی بە درێژایی هەزاران ساڵ بە کێبڕکێی پەرەسەندندا تێپەڕیووە".زانایانی بواری دەمارزانی-Neuroscience لە ڕێی توێژینەوەی جیاوازەوە دەریانخست مێشکی مرۆڤ چەند ورد بەرنامەکراوە لەکاتی لەدایکبوونیاندا. بۆ نموونە:
-ئەو پیاوانەی حەزیان لە ڕەگەزی خۆیانە، بەشێکی مێشکیان (سێیەم نێوانی ناوەکی لە پێشەوەی ژێرلانک) بچووکترە لە هی کەسانی ئاسایی. کە ئەو بەشە ڕۆڵی هەیە لە درووستکردنی جیاوازی ڕەگەزەکان.
-دیواری پلەکانی ناوەوەی مێشکی ئەنشتاین گەورە بووە و شێوەیەکی سەیریشی هەبووە. ئەمەش گرنگە بۆ ژیریی شوێنی و ژیریی سەوداکاری لەگەڵ ژمارەکاندا. لە بەرامبەردا توێژینەوەکانی بواری مێشک دەریانخست ئەو کەسانەی تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە پلی پێشەوەی مێشکیان بچووکترە لە کەسانی ئاسایی کە بەشی بەرپرسیارە لە بڕیاردان و کۆنتڕۆڵکردنی پاڵنەرەکان.
-زۆرینەی ئەو بارانەی پێمان وابوو بەهۆی ژینگەوە دەرکەوتوون ڕەگێکی بۆماوەییان هەیە. کە شیزۆفرینیا، خەمۆکی، ئۆتیزم، دواکەوتنی گەشە، دووڕوویی و زمانگرتن لەخۆ دەگرێت. ئەو بارودۆخانە لە خێزانەکاندا هەن و ناتوانرێت ئاسایی بەهۆی هۆکاری ژینگەییەوە وەربگیرێن.
٭ ٭ ٭
لە ماوەی پێش سووڕی مانگانەدا، بەرزی ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن کە بەرپرسە لە هەستکردن بە ئاسوودەیی، دەوەستێت. کاریگەرییەکەی وەک ئەوە وایە کەسێک وازی لەو ماددەیە هێنابێت کە ئاڵوودەیە پێی. توێژەران سەرنجیان داوە لەو ماوەیەدا ڕێژەی ئەو تاوانانەی ژنان دەیکەن بەرز دەبێتەوە، یاسای سزادانی فەڕەنسی پەشۆکاویی پێش سووڕی مانگانەی خستە نێو پۆلی (شێتبوونی کاتی)ـیەوە. هەروەها چەندین پارێزەر بەکاریانهێناوە لە کاتی دادگاییکردنی ئەو ژنانەی لەو ماوەیەدا تاوانێکیان کردووە.
ئانی مۆیەر و دەیڤد جیسڵ گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە هۆڕمۆنی نێرینە دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی، ڕۆحی ڕکابەری، خۆسەپاندن، متمانە بەخۆبوون و پشت بەخۆ بەستن؛ هەمان ئەو سیفەتانە لە هەبوونی هۆڕمۆنی مێیینەدا کەم دەبنەوە. بۆیە پیاوان لەگەڵ بەساڵدا چووندا بە سرووشت هێمن دەبنەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی دەردانی تێستێسترۆن. بە پێچەوانەوە کەمبوونی هۆڕمۆنی مێیینە وادەکات سوورتر و بەهێزتر بن.
٭ ٭ ٭
هەروەها ڤ. س. ڕامچانداران دەڵێت: "ئەگەر ڕێکخستنی دەمارەکانمان یەک هەڵەی بچووکی تێدابێت، هەموو تێڕوانینمان بۆ ئەوەی چی ڕاستە و چی هەڵە دەکرێ تێکبچێت".
ئەمیگدالا و لاجانگە پل، ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە مەسەلەی هۆشیاری، بە بێ ئەمانە وامان لێدێت وەک ڕۆبۆتێک سەوداکاری بکەین و واتای ئەوە نەزانین کە دەیکەین. هەروەها ڕێڕەوی دەماریمان هەیە کە هۆکاری ئەنجامدانی شتەکانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.
ڕامچانداران بەشێکی کتێبی "تارماییەکانی ناو مێشک" تایبەت کرد بە پەیوەندیی نێوان هەستی بەرزی ئایینی و سەرئێشە لە لاجانگە پلدا، کاتێک ئەو بەشەی مێشک تووشی شۆکێک دەبێت کەسەکە لەپڕ شتەکان بە شێوەیەکی ڕۆحیی چڕ دەبینێت. زیان گەیشتن یان گۆڕان لەو بەشە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ واتایەکی ئێجگار زۆر بە شتەکان بدات.
ڕامچانداران داوای دەکرد پارەی زیاتر بۆ توێژینەوە لەسەر مێشک دابین بکرێت، بۆ تێرکردنی زانخوازیی ئێمە نا، بەڵکو لەبەرئەوەی مێشک ئەو شوێنەیە هەموو شتە ناشرینەکانی وەک جەنگ، توندوتیژی و تیرۆریزمی تێدا سەرهەڵدەدات.








