بۆ شوێنەکانی منداڵیم گەڕامەوە، بۆ شەقامی لۆگۆف و شەقامی سۆفا و باخچەی لۆکسمبۆرگ.
لەناکاو مەیخانەی بازار سەرنجی ڕاکێشام و باپیرەمم بیر هاتەوە کە جارجار یاوەری دەکردم بۆ ئەوێ، لە ساڵی 1913 لە تەنیشت یەکەوە لەسەر کورسی دانیشتین و هەمووان سەیریان دەکردین وەک ئەوەی هاوەڵمان بن، داوای کوپێکی گەورە لە بیرەی کرد و بۆ منیش داوای کوپێکی بچوک، هەستم دەکرد کە ئازیزم..ئێستا کە لە پەنجا ساڵیدام، بەداخەوەم بۆ ڕابردوو...
دەرگای مەیخانەکەم کردەوە و داوای کوپێکی بچووکم کرد لە نزیک مێزی چەند کچێکی گەنجی جوان کە بە پەرۆشەوە قسە دەکەن و ناوم دێنن. یەکێکیان گووتی:
"ئۆی، پیربووە، بەڵام ئەوە گرنگ نییە، من سی ساڵی تەمەنم دەبەخشم بۆ ئەوەی ببمە هاوسەری"
زەردەخەنەیەکی خەماویم بۆ کرد و بە زەردەخەنەیەکی سەرسوڕماوەوە وەڵامی دامەوە و هەستام و ون بووم...
-لە "الکلمات"ـی سارتەرەوە...
و: خەڵات

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق