کاترین!
شاکانی لای ئێمە هەرگیز لە شاکانی ئێوە ناچن. هەموو پیاوێک لای ئێمە شایەکە بۆ خۆی، ڕووبەری دەسەڵاتی ئەو شایانەی ئێمە هێندە بچووکە، کە وەک ئاودەستخانەی چایخانە و هۆتێلەکان بە تەنیشت یەکەوەن. ئەو شا گچکانە لە ژنەکانیان دەدەن، قژیان ڕادەکێشن، بەسەر منداڵاندا دەنەڕێنن و ناچاریان دەکەن بە زگی برسی بخەون، لەبەرئەوەی خواردنەکەیان لەبەردەم میوانە ورگنەکانیانا دادەنێن!بەڵام کاتێک دەچنە خزمەت ئەو شایانەی کە لە خۆیان گەورەترن، لەسەر ئەرزەکە دەکەونە سەر چۆک و خۆڵی ژێر پێیان ماچ دەکەن. ئامادەن هەموو شتێ بکەن بە مەرجێ زەردەخەنەیەکی بچووک لەو شا گەورانەوە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق