السبت، 9 ديسمبر 2023

پارچەیەك

دەنووسیت "خۆشمدەوێیت"...
تا بزانم کە چۆن قسە دەتوانێت ببێتە هێلانە و ماڵ
لە نامەیەکی نێوانماندا...
لە نێوان بەردەرگا و لێواری لاپەڕە سپییەکەدا

خۆر خاڵێکی زەردە
ڕێگاکەش هێڵێکی ڕەشە

ئێستا،
کاغەزە سپییەکە بەش ناکات وپێویستە ڕێگاکەش چۆڵ نەبێت؟
جاری داهاتوو
بەردەرگا و ماڵێکم بۆ بنووسە
کەسانێکیش کە لە باوەشێکی ناسکدان.


بەسام حەجار
لە عەرەبییەوە: خەڵات عەلی


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق