السبت، 9 ديسمبر 2023

نامە نووسین

گوتم: تۆ دەنووسیت و بۆمبەکان دەبارێن
مێژووی بنمیچەکان دەسڕنەوە و ڕووی خانووەکان لێدەکەنەوە..
گوتم:
بۆت دەنووسم کاتێک کە خودا ڕێ بەوانە دەدات چارەنووسم بنووسنەوە، ئەمەش وادەکات گومان بکەم کە خودایە..
نوسیووتە و دەڵێیت:
وشەکانم، ئەو بونەوەرانەی کە بە ئاگر هەڕەشەیان لێکراوە
ئەگەر نەبوونایە، نەدەژیام!
دوای ئەوەی ئەوانە دەڕۆن، دەیانگێڕمەوە
بە هەموو پرشنگدارییانەوە، کە لە پێخەفە سپیەکەم دەچن لە شەوێکی بەربەرییەکان...
هەموو شەوێک تا بەرەبەیان، لەناو چامەکەمدا ئێشک دەگرم...
گوتم: پێویستیم بە چیایەکە، بە وێستگەیەک، بە مرۆڤەکانی تر و
نامەکەم نارد...


سەرگۆن پۆڵس
و: خەڵات



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق