لە پێناو ئەو شتانەی کە ناگوترێن، چونکە هێشتا لێو نەئافرێنراوە
زمان بوونی نییە، لەو ساتەدا وشەکان ناناسین!
لە پێناو ئەو شێوازەی کە بەهۆیەوە لە تەمی ڕێکەوتدا بەیەک دەگەین
لە نادڵنیایی ژوانەکاندا
بێدەنگییش، ڕووبەرەکانی خەون بە کرێ دەگرێت
کە بە سکاڵاوە هەڵدێم کاتێک وشەکان لە دەممدا قەرەباڵغ دەبن
لە پێناوی گوێی نیانی تۆیە، ئەم مۆسیقایە!
دەتوانی گوێ لە دەریا بگریت بە هەموو زمانەکانییەوە، وەک ئەوەی لە ڕێکەوتدایە
دەستەکانمان بۆیان نییە بەهۆی مەوداکانەوە بەریەک بکەون
ئۆقیانووس لە نێوان ئەو شتانەدایە کە دەیانڵێیت و
پەنجەکان بۆ خۆیان ڕووبارن و ناتوانین بە بەلەم بیانبڕین..
ئەو دەستانە لەسەر باری نوێژکردنن بۆ خوایەکی نادیار کە لە چامەدا نیشتەجێ دەبێت
شارەزای ڕێی شاراوەن لە پێستی هەوادا و قیتارگەلێکی دووریش کە پێویستییان بە سەفەر نییە
با بزانین کە ئەوە هی ئێمەیە...

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق