هەموو جارێک پێش شاعیر، شیعرم هەڵبژاردووە...
زۆرجار بەر کۆمەڵێک دەقی باشی نووسەرێک کەوتووم، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک دەقی خراپی هەمان نووسەر.جگە لە لوقمان دێرکی!
کە دەقە خراپەکانیشی، ئەو دەقانەی زۆر سادە و ئاست نزمن، پڕن لە نمایشێکی گەورەی دەسەڵات بەسەر هەموو ئامرازەکانی نووسین.
ئەو سیحرەی لە نووسینەکانیدایە و من هێندە بە زەقی هەستی پێدەکەم، ڕەنگە بەهۆی زمانی شیعریی بەهێز و پەیامی گرنگ و ئەو ڕێسایانە نەبێت کە شیعر لە جۆر و ڕەنگێک قەتیس دەکەن.
ئەوەی لە لوقماندا جوانە ئەو شێوازی یاخیبوونە زۆر جیاوازەی نووسینە، کە ناکەوێتە ژێر هیچ یاسایەک و بە هیچ یاسایەک لێپێچینەوەی لێناکرێت.
لەوانەیە سەرەتای شیعرەکە بە کۆمەڵێک وێنەی ئەدەبی نایاب و دەستەواژەی دڵبەر بنووسێتەوە و لە ناوەڕاستەوە بیکاتە تێکستێکی لە ئاسایی ئاسایی تر.
یان لەوانەیە لە سەرەتا و کۆتاییدا بەجۆرێک بنووسێ کە خوێنەر هەست بکات شتێک دەخوێنێتەوە کە هەمووان دەتوانن بینووسن، بەڵام لە ناوەڕاستەوە ئەوەندە شیعرە، کە پێویستیت بە باکگراوندێکی ئەدەبی چاکە بۆ ئەوەی بزانیت دەیەوێ بڵێ چی...
هەرگیز حەزم لە دووبارە خوێندنەوەی کتێب یان دیوان نەبووە، بەڵام دوای چەندین جار خەتم کردنی هەموو ئەوەی لوقمان نووسیویەتی، هێشتا دەمەوێ لە سەرەتاوە دەست پێبکەمەوە...

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق