السبت، 9 ديسمبر 2023

بەتەنیا پێكەوەیی

 دووان بوون

پێکەوە بەو شەقامە جێهێڵراوانەدا دەڕۆیشتن
کە بۆنی تووتنیان لێ دەهات و
گەڵای لیمۆی تێدا هەڵدەوەری.
لە دووڕیانی شەقامەکەدا
وەک دوو ئەستێرە بەربوونەوە...
دووان بوون
یەکێکیان گۆرانیی دەگوت و
ئەوەی تریان حەزی لە گوێگرتن بوو
لەناکاو، ئەویان وەستا لەوە (گۆرانیگوتن)٭ و
ئەمیش وەستا لەمە (گوێگرتن).
كاتێک فلووتەکە شکا
دووان بوون
ئەو قەڵەمێکی دا بە ئەم بۆ نووسین
ئەمیش پێڵاوێکی سووکی دا بە ئەو بۆ پیاسەکردن
ئەم بە قەڵەمەکە نووسیی: ماڵئاوا
ئەویش بە پێڵاوە سووکەکە هات بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لێ بکات.

٭دوو کەوانەکە من زیادم کردووە بۆ ئەوەی تێکستەکە ڕوونتر ببێتەوە.

ڕیاز ساڵح ئەلحوسەین
و: خەڵات



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق