الأحد، 10 ديسمبر 2023

چۆن توانیم؟

 هاوڕێ نزیکەکانم دەڵێن کە من لە کاتی خەودا قسە دەکەم و هەموو ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە:

چۆن توانیم؟
ڕاهاتبووم بە تامی ئەو پرسیارە نەخۆشە لەسەر زمانم، کە لەگەڵ قاوەی بەیانیانم تێکەڵ ببوو.
سوراوی لێو بەکاردێنم تەنیا بۆ ئەوەی هەست بە کەمێک جوانی بکەم
درۆ لەگەڵ دکتۆرە دەروونییەکەم دەکەم کاتێک پرسیاری هەستەکانمم لێدەکات و
دەترسم بڕشێمەوە یان لە ژوورەکەیدا بڕوخێم..
لێرە، لەو شوێنەدا پێش خەوتن کەمێک شەڕاب دەخۆمەوە و
لە خەونەکانمدا، هەریەکەمان بە نەرم و نیانی دڵی ئەوی دیکە دەشکێنین.
شتێکی هاوشێوەی شکاندنی ئێسک نا، بەڵکو زیاتر لە دووکەرت کردنی داوە موویەک دەچێت.
شکانێک کە بە هێواشی لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا گەورە دەبێت.
دڵنیام خەڵک دەڵێن کۆتایی هەر کۆتاییە، ئەگەر هەرچییەک بێت،
بەڵام کۆتاییەکەمان سەری سوڕماندم...
هەفتەی پێشوو فاڵچییەک فنجانەکەی بۆ خوێندمەوە
ئامۆژگاریی کردم کە لەبیرت بکەم
ویستم پێی بڵێم پەنجەکانم هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی ئەو توڕەییە لە سینگم دەربێن.
ویستم پێی بڵێم من فێری لەبیرکردن نەبووم و
پێی بڵێم من لەکاتی خەودا قسە دەکەم و هەموو ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە:
چۆن توانیم؟

فۆرتیسا لاتیفی
و: خەڵات عەلی


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق