ڕەنگە هەر بەڕاستی زۆربەی ئەوانەی لەچیرۆکێکدا دەژین بتوانن دەسکاری چیرۆکەکەیان بکەن،
لەو ڕۆژانە بیرم لە شتێک دەکردەوە، کە هیچ ئەستەمییەکی تێدا نییە، دەمگوت ئێمە ناتوانین ئاراستەی دنیا پێچەوانە بکەینەوە، بەڵام ڕەنگە بتوانین لە دوو شتی خراپ شتێکی باش دروست بکەین.بیرم دەکردەوە ئەپێک دروست بکەم، تێیدا مرۆڤ ئازاد بێت لە ماڵەکەیدا لەگەڵ کێ دەژی و چیدەکات، تەواو وەک ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانە، بەڵام بەو شێوەیەی کە هەر کەسێک دەیەوێت. ڕەنگ بوو ئەوکات بزانین زۆر شت هەن لە دوورەوە جوان دەردەکەون بەڵام لە واقیعدا جوان نین. بەتەواوەتی وەک سەفین ـی ڕۆمانەکە، چەند بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام پێویستە زیاتر نزیک بێتەوە بۆ ئەوەی باوڵی خەمەکانی بەتاڵ بکاتەوە. ئەگەرچی جەهەنەمی واقع و بەهەشتی خەیاڵیش، هیچیان لە ئێستادا بەردەست نین،
بۆیە بیرۆکەی چیرۆکنووسەکە ژیرانە بوو، بۆ ژیانی سەفین. ئەمەی گوتمان لەبارەی خەیاڵ، هەڵبەت بۆ کەسێک کە بتوانێت ببێتە کرێکاری خەیاڵ، خەیاڵ وەک ئەوەی دیارە، کەم نییە، چونکە مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕێڕەوی خەیاڵی خۆیدا دەشکێ و زۆرجاریش بەڕاستی دەرمانە، هیچ ڕۆژێکی سەفین شایەنی هەڵگرتن نەبوو، جگە لە ڕۆژی کۆتایی و دوای گۆڕینی خەیاڵەکەی... هێزی گەورەی خەیاڵ ئەوکاتە دەردەکەوێت، بەتایبەت کاتێک جەبری واقیع ژیانت پێ تەنگ دەکات.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق