الجمعة، 21 سبتمبر 2018

ئێستا تەنیام

ئێستا تەنیام
بەتەواوی تەنیام.
بیرت لێ دەکەمەوە، بەتەواوی بیر دەکەمەوە...
خەیاڵ دەکەم، چی دەکەیت ئێستا؟
لەوکاتەی کە من لێت دوورم،
بەتەواوی دوورم...بەڵام،
کۆمەڵێک "لەوانەیە" هەڵدەگرم:
تەماشای فیلمێک دەکەیت - لەوانەیە
لەلای پەنجەرە دادەنیشیت و پاسەوانی شار دەکەیت - لەوانەیەکی دیکە
خۆت دادەپۆشیت بە جلوبەرگی سادە - لەوانەیەی سێیەم
دڵم وەک سێو دەخۆیت - لەوانەیەیەکی دڵنیایە.
گوێ لە ژەنینێک دەگریت - لەوانەیەی پێنجەم
جگەرەیەک دادەگیرسێنی - لەوانەیەیەکی قەدەغەیە.
کتێب دەخوێنیتەوە - لەوانەیەیەکی گونجاوە.
بە پێپلیکانەکان هەڵدەگەڕێی و دەگەڕێیتەوە بۆ ئاپارتمانەکەت - لەوانەیەی کاتژمێرێکی درەنگە.
لەسەر پێخەفەکەت دەگیرسێیتەوە - لەوانەیەی نۆیەم...
بەڵام بیر لەمن بکەیتەوە،
ئەو لەوانەیە یە
لەوانەیەیەکی مەحاڵە.

مەعاز ساڵح خەلیفات
لەعەرەبییەوە: خەڵات عەلی